تەل ئەڤیڤ تیمێکی تایبەت و گرینگی بۆ کارکردن لەگەڵ جۆ بایدن بۆ گۆڕانکاری لە بەرجام تەشکیل کرد

پەیامی کورد     ...    تەل ئەڤیڤ تیمێکی تایبەت و گرینگی بۆ کارکردن لەگەڵ جۆ بایدن بۆ گۆڕانکاری لە بەرجام تەشکیل کرد

ئاکسیۆس لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند : " گابی ئەشکەنازی " وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە دانیشتنێکی نهێنی و شاراوەدا لە " پەرلەمان ئەو ووڵاتەدا " داواکاری کاریگەر بوون لە سەر هەرجۆرە بەرنامەیەکی لەناکاوی " جۆ بایدن " بۆ گەرانەوەی بۆ بەرنامەی بەرجام بووە .

هەر لە هەمان راستا ، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل تیمێکی تایبەت بە ڕابەرایەتی ئەشکەنازی بۆ کاریگەری کردنلە سەر ووتوێژە لە ناکاوەکانی تیمی بایدن لەگەل ئێران تەشکیل کردووە .

ئەشکەنازی لە دانیشتنی گوێگرتنی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان ووتووبی ئامانجی ئەم تیمە متمانەی کردووە لەو گونجاندنی ناوەڕۆکی گرینگ بۆ ئیسرائیل لە هەر ڕێکەوتنێکی ئەتۆمی لەناکاو لەگەڵ ئێرانە .

لە دیدگای ئەسکەنازییەوە ئەم ڕێکارە بە مانای گرێدانی بابەتی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانە لەگەڵ بەرنامەی مووشەکی و ڕەفتارگەلی ناوچەیی ئێران ە .

ئەشکەنازی ووتوویەتی بیروباوەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ئەمەیە کە بەرنامی بایدن هەڵدانە بۆ بە دەستهێنانی ڕێکەوتننامەیەکی ئەتۆمی نوێ لەگەل ئێران دا .

هەروەها ئەشکەنازی ووتی کە بە باوەڕی ئەو تیمەکەی بایدن ئاگادار و شارەزایە کە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی بە دەستهاتوو لە ساڵی ٢٠١٥ کەم و کورتی گەلێکی هەبووە و هەوڵ دەدات ئەوانە چارەسەر بکات .


ئەم بابەتە 12005 جار خوێندراوەتەوە