تەمەنی درێژ بە خواردنی ژەمی ئێواران لە کاتژمێر ٧ەوە
پەیامی کورد ... تەمەنی درێژ بە خواردنی ژەمی ئێواران لە کاتژمێر ٧ەوە
بە پێی لێکۆڵینەوەگەلی نوێ کە دەرئەنجامەکەی لە گۆڤاری Frontiers in Nutrition بڵاو کراوەتەوە ئێستا هەندێک بەڵگە بوونیان هەیە کە نیشان دەدەن کەسانێک کە ژەمی ئێواران لە کاتێکی زووتر دەخۆن لەوانەیە بۆ ماوەیەکی درێژخایەنتر بژین .
ئەم لءکۆڵینەوەیە لە سەر کۆی گشتی دانیشتوانی لاکۆئیلا پارێزگایەک لە ناوچەی ئابڕوزۆ لە ئیتاڵیا ئەنجام دراوە . ئەم ناوچەیە خاوەنی دانیشتوانێکی زۆرە لە کەسانی بەتەمەن لە نێوان " ٩٠ تاکوو ٩٩ " ساڵان و کەسانی ١٠٠ ساڵەش . لەم لێکۆڵینەوەیە ٦٨ کەس ٩٠ ساڵان تا کوو ١٠٠ ساڵەی خستووەتە بەر لیکۆڵینەوە لێکۆڵەران تێگەیشتوون کە ئەوان زووتر لە کەسانی دیکە لە نزیکەی کاتژمێر ٧:١٥ ی ئێوارە هەموو شەوێک خواردنیان خواردووە .
لە دوای لێکۆڵینەوە لە دەرئەنجامەکانی لێکۆلەران ئەوان یش هەروەها ئاماژەیان کرد کە ئەم گرووپە لە ڕژیمی خواردن بریتی لە کالۆری بەردەوام پەیڕەوی یان کردووە
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە