تەندرووستی جیهانی ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی جیهانی ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە هەفتەی رابردودا بەشێوەیەکی بەرچاوی زیادیکردوە، تێکڕای تووشبوانی پەتاکە لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٧٩ ملیۆن و ٨٤ هەزار و ١٩٨ کەس.
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای تووشبوانی کۆرۆنا تا ئەمڕۆ سەرلە بەیانی پێنجشەممە گەیشتوەتە ٧٩ ملیۆن و ٨٤ هەزار و ١٩٨ کەس، لەو ژمارەیەش ٥٥ ملیۆن و ٦٧٢ هەزار و ٣٠ تووشبوو چاکبوونەتەوە و یەک ملیۆن و ٧٣٨ هەزار و ١٢٥ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
لە ژمارەیەش کە ئێستا هەڵگری ڤیرووسی کۆرۆنان، لەسەدا ٩٩.٥ باری تەندروستییان جێگیرە، لەبەرمبەردا تەنها لەسەدا ٠.٥ باری تەندرووستییان ناجێگیرە.
لەسەر ئاستی ووڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا ١٨ ملیۆن و ٩١٧ هەزار و ١٥٢ تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ١١ ملیۆن و ١٠١ هەزار و٨٦٦ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٧٤ هەزار و ٣٣٢ کەس بەرزبوەتەوە.
لەسەر ئاستی ووڵاتانی ئەورووپاش فەڕەنسا بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی بەرزی ژمارەی تووشبوان و تا ئێستا دوو ملیۆن و ٥٠٥ هەزار و ٨٧٥ توشبو لە ووڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی ووڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش تورکیا بە تۆمارکردنی دوو ملیۆن و ٨٢ هەزار و ٦١٠ تووشبووی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەری ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.
ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە