تەندرووستی جیهانی سەبارەت بە جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە بەریتانیا هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... تەندرووستی جیهانی سەبارەت بە جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە بەریتانیا هۆشداری دەدات
رێکخراوی تەندرووستی جیهانی رایگەیاند، لەپەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ بریتانیا لەبارەی جۆرە نوێیەکەی ڤیرووسی کۆرۆنا و رای گشتی و ووڵاتان لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان ئاگاداردەکەنەوە.
لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەکردوە، لەپەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ بەریتانیا لەبارەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رای گشتی و ووڵاتان لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان ئاگاداردەکەنەوە.
رێکخراوی تەندرووستی جیهانی بەبێ ئاشکراکردنی هیچ زانیارییەک لەبارەی جۆرە نوێیەکەی ڤیرووسی کۆرۆنا کە خێرایی بڵاوبونەوەی زیاترە، ئاماژەی بەوەشکردوە بەردەوامدەبن لەئامۆژگاریکردنی خەڵک لەپابەندبونیان بە رێکارەکانی دژی کۆرۆنا و رێنمایی وڵاتەکانیان.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ پاتریک ڤالانس راوێژکاری زانستی دامەزراوەی تەندرووستی نیشتیمانی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو ڤاکسیانەی کۆرۆنا کە تائێستا بەرهەمهێنراون، توانای بەرگریکردنیان لە جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەوە، پێویستە رێکاری نوێ دژی ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا بگیرێتەبەر کە دۆزراوەتەوە و توانای بڵاوبنەوەی زیاترە.
ئەم لێدوانانە لەکاتێکدایە، چەند کاتژمێرێک پێشتر، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، رێکاری نوێی تووندتر لەلەندەن و باشووری رۆژهەڵاتی ئینگلاند دەگرنەبەر.
سەرەتای ئەم مانگە جۆریکی نوێی کۆرۆنا لەبریتانیا دۆزرایەوە و دەرکەوت توانای بڵاوبونەوەی زیاترە، دۆزینەوەی ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا نیگەرانی و ترسی لای بەرپرسانی بریتانیا دروستکرد بەوەی رەنگە ڤاکسینە بەرهەمهاتوەکان توانای بەرگریکردنی ئەو جۆرە نوێیەی نەبێت.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە