تەندرووستی جیهانی سەبارەت بە دەرکەوتنی ڤیرووسێکی نوێ هۆشداری تووند دەدات
به‌ڕێوبه‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی هۆشداری ده‌رباره‌ی ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسێكی نوێ ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت، "ده‌بێت خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ ده‌ركه‌وتنی ڤیرووسێكی نوێ كه له ڕووی بایۆلۆژییه‌وه ده‌ركه‌وتنی زۆر چاوه‌ڕوانكراوه".
تێدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوبه‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی ڕایگه‌یاند، به دڵنیاییه‌كی زۆره‌وه ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ڤیرووسێكی نوێ له ئارادایه كه مرۆڤ توانای كۆنتڕۆڵكردنی نابێت.
هێشتا كۆرۆنا به‌كۆتا نه‌هاتوه، به‌هۆی ڤایرۆسی ده‌لتای گۆڕاوه‌وه
به‌پێی ووته‌كانی تێدرۆس ئه‌دهانۆم، "له كۆنگره‌ی ووڵاتانی G20 له ڕۆما، به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان ووڵاتان، "سه‌رجه‌م به‌شداربووان هیواخوازبوون ڤیرووسی كۆرۆنا كۆتایی بێت" و ده‌شڵێت، "هێشتا كۆرۆنا به‌كۆتا نه‌هاتوه، به‌هۆی ڤایرۆسی دهێلتای گۆڕاوه‌وه و به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان و گیان لە دەست دراوان هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی نوێ له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی بوونی هه‌یه".
ووتیشی، "ته‌ندرووستی جیهانی پێویستی به بڕی نزیكه‌ی ٢٣ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار هه‌یه تا پشكنین و ده‌رمانی پێویست و ڤاكسین دابین بكه‌ن، ٣٦%ی دانیشتوانی جیهان به ته‌واوه‌تی پێكوته‌یان وه‌رگرتوه و له‌و ڕێژه‌یه‌ش ته‌نها ٦%ی دانیشتوانی ئه‌فریقان".
له كۆتایی تێدرۆس ئه‌دهانۆم ئاشكرایكرد، "له‌م ساته‌ی كه له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌داین، ده‌بێت خۆمان پڕچه‌ك و ئاماده بكه‌ین بۆ ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسێكی نوێ كه له ڕوی بایۆلۆژییه‌وه ده‌ركه‌وتنی زۆر چاوه‌ڕوانكراوه، ئێمه‌ی مرۆڤیش توانای كۆنترۆڵكردنیمان نییه، بۆیه له ئێستاوه پێویسته هه‌نگاوی جدی و ئاماده‌كاری زۆر خێرا بگرینه‌به‌ر بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو".
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە