تەندرووستی جیهانی هۆشداری دەداتە مرۆڤایەتی

پەیامی کورد    ...   تەندرووستی جیهانی هۆشداری دەداتە مرۆڤایەتی

 رێكخراوی تەندرووستی جیهانی (WHO) پێی وایە کە مرۆڤایەتی دەبێت خۆی ئامادە بکات بۆ پەتایەکی نوێ، دەشڵێت، ئەم مەسەلەیە لە بەرنامەی كاری ٧٣ مین کۆنفرانسی ساڵانەی ئەنجوومەنی تەندرووستی جیهانیدا دەبێت.
ڕێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی "ئامادەکاری بۆ پەتایەکی نوێ بکات"
راشیگەیاندووە،"ئێمە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بینیمان کە ئەو ووڵاتانەی ژێرخانێکی تەندرووستی بە هێزیان هەبوو ئامادەکاری بەپەلەیان كرد  و ، توانیان هەنگاو لە رووبەرووبوونەوەی (سارس - كۆڤید - ٢) بنێن و كۆنتڕۆڵی بكەن"
لە بەشی دووهەمی دانیشتنی ٧٣هەمینی ئەنجوومەنی تەندرووستی جیهانیدا لە كاتێكدایە كە بەشی یەکەمی لە مانگی ئایاری ڕابردوو لە ژێنێڤ بەسترا، بڕیاربوو بڕیار لەسەر ئامادەكاری پێزیست بۆ حاڵەتە تەندرووستییە خێراكان بدرێـت.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە