تەندرووستی جیهانی هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... تەندرووستی جیهانی هۆشداری دەدات
بەڕێوبەری گشتی رێکخراوی تەندرووستی جیهانی دووپاتی کردەوە، کە لانیکەم ٩٠%ی دانیشتوانی جیهان جۆرێک لە بەرگریان لە دژی "کۆڤید" هەیە، هۆشداریش دەدات لە ڕازی بوون لە ڕێکارەکانی خۆپارێزیدا.
تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوبەری گشتی رێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : کە "کەمبوونەوەی ووریایی دەرگا بە کراوەیی دەهێڵێتەوە بۆ دەرکەوتنی جۆرێکی نوێی ڤایرۆس، کە ئەگەری هەیە بڵاوبێتەوە و جێگەی جۆری ئۆمیکرۆنی ئێستای بگرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "رێکخراوی تەندرووستی جیهانی مەزەندە دەکات کە لانیکەم ٩٠%ی دانیشتوانی جیهان لە ئێستادا جۆرێک لە بەرگرییان هەیە لە دژی ڤایرۆسی سارس-کۆڤید، یان بەهۆی تووشبوون یان بەهۆی کوتانەوە".
بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی جیهانی هۆشداریدا و ووتی، "کەلێنەکانی چاودێریکردن، تاقیکردنەوە، شیکردنەوە و کوتان بەردەوامن لە درووستکردنی بارودۆخێك بۆ دەرکەوتنی گۆڕاوێکی نوێی نیگەرانکەر کە دەتوانێت ببێتە هۆی مردنی زۆرێک".
بە ووتەی تێدرۆس، لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠٠ گۆڕاوی لاوەکی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن کە بڵاودەبێتەوە.
به پێی راپۆرتی ووڵاتانی جیهان كه بۆ ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانییان ناردوه، تا ئێستا بە کۆی گشتی ٦.٦ ملیۆن گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماركراون، لەکاتێکدا نزیکەی ٦٤٠ ملیۆن تووشبووی پشتڕاستکراو تۆمارکراون، بەڵام ژمارەی ڕاستەقینەی تووشبووان زۆر لەوە زیاترە، ئهوهش بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە