تەندرووستی جیهان دواهەمین ئاماری تووشبوان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی جیهان دواهەمین ئاماری تووشبوان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیادیکردوە، کۆی تووشبووانی پەتاکەش لە جیهاندا گەیشتە ٥٧ ملیۆن و ٢٣٦ هەزار کەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٣٩ ملیۆن و ٧٢٢ هەزار کەس چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی تووشبووانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە جیهان، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی گەیشتوەتە ٥٧ ملیۆن و ٢٣٦ هەزار و ٣٣٥ کەس، لەو ژمارەیەش ٣٩ ملیۆن و ٧٢٢ هەزار و ٨٠٢ کەس چاکبوونەتەوە و ملیۆنێک و ٣٦٥ هەزار و ٦٣٤ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی تووشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی تووشبووانی پەتاکە گەیشتوەتە ١٢ ملیۆن و ٧٠ هەزار و ٧١٢ تووشبوو.
لەسەر ئاستی ووڵاتانی ئەورووپا ژمارەی تووشبوان لە فەڕەنسا بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و تا ئەمڕۆ ٢ ملیۆن و ٨٦ هەزار کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٤٧ هەزار و ١٢٧ کەس گیانیان لە دەستداوە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە