تەندرووستی عێراق ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی عێراق ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له دوێنێوه ٢٢ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، ٤٠٤٢ تووشبووی دیكه تۆماركراون، ١٩.٥٤١ ژه‌م ڤاكسینیش بۆ هاووڵاتیان به‌كارهێندراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٤٠٤٢ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته ١.١٩٠.٣٥١ تووشبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ٣٤٧٧ تووشبووی كۆرۆناش چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ٢٢ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە ، ٣ كه‌سیان له سلێمانی، ٢ كه‌سیان له هه‌ولێر، ٣ كه‌سیشیان له دهۆك بون، هه‌روه‌ها ١.١٩٠.٣٥١ ژه‌م ڤاكسینیش بۆ هاووڵاتیان به‌كارهێندراون.
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە