تەندرووستی هەرێمی کودستان هۆشداری شەپۆلی سێهەمی کۆرۆنا دەدات
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کودستان هۆشداری شەپۆلی سێهەمی کۆرۆنا دەدات
بەرێوبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت : شه‌پۆلی دووهەمی كۆرۆنا به‌رده‌وامه، به‌ڵام تووشبوون به ڤیرووسی كۆرۆنا رووی له كه‌مبوونه‌وه كردوه.
د.خاڵس قادر، بەرێوبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "تا ئێستا ئێمە لە نێو شەپۆلی دووهەمی ڤیرووسی كۆرۆناین، مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و شه‌پۆله هێشتا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و پێویسته هاووڵاتیان به‌رده‌وام بن له خۆپارێزی و پابه‌ند بوون به رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تاوەكوو ئێستا بە شێوەیەكی باش توانیومانە دۆخەكە كۆنترۆڵ بكەین، ئێمه مه‌ترسی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر مانگی دوازده هه‌بوو، بەڵام ئێستاش مەترسی لەسەر هاتنی شەپۆلی سێیه‌مدا، ئه‌و مه‌ترسیه‌ش تەنها لەسەر هەرێمی كوردستاندا نییە، بەڵكو لە تەواوی جیهاندا ئەو مەترسیانە هەیە".
د.خاڵس قادر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له ئێستادا رێژه‌ی تووشبوون به ڤیرووسی كۆرۆنا روی له كه‌می كردوه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا و پابه‌ندبونی هاووڵاتیان، "بۆیه داواكارین هاووڵاتیان زیاتر پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندرووستیه‌كان بن بۆ خۆپاراستن له ڤیرووسی كۆرۆنا".
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە