تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ١٩٥ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٢٣ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە ٨١ هەزار و ٦٠٨ کەس.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ١٩٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراون کە بەم شێوەیە بوە، هەولێر ٤٣٣ کەس، سلێمانی ٢٠٦ کەس، راپەڕین ١٦ کەس، گەرمیان ٦٠ کەس، هەڵەبجە ٢٩ کەس و لە دهۆکیش ٤٥١ تووشبووی نوێ تۆمارکراون.

ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا ٥٢٢ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٢٣ کەسیش بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە بەم شێوەیە بووە، ( سلێمانی  ٥ کەس)، (هەولێر ٥ کەس)، (دهۆک ٩ کەس)، (هەڵەبجە ٢ کەس)، (راپەڕین ٢ کەس).

تائێستا لە هەرێمی کوردستان  ٨١ هەزار و ٦٠٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥١ هەزار و ٢٥٠ کەس چاکبوونەتەوە و ٢ هەزار و  ٥٨٣  کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە