تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە.
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە ٧٨٧ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٢١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ٤٢٤ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە پێنج هەزار و ٩٩٧ پشکنینی نوێی کۆرۆنا کراون، کە هەزار و ٩٣٨ لە هەولێر، هەزار و ١٧٥ لە سلێمانی، دوو هەزار و ٦٢٣ لە دهۆک، ٤٥ لە هەڵەبجە، ١٤٤ لە گەرمیان و ٧٢ لە راپەڕین بوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ٧٨٧ تووشبووی ڤیرووسەکە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، کە ٢٩٦ لە هەولێر، ٢٠٤ لە سلێمانی، ٢٢١ لە دهۆک، ٢٠ لە هەڵەبجە، ٣٧ لە گەرمیان، ٩ لە راپەڕین بوون، ٤٢٤ کەسیش چاکبوونەتەوە، کە ١١٨ لە هەولێر، ١١ لە سلێمانی، ٢٣٢ لە دهۆک، ٣٠ لە هەڵەبجە، ٣٣ لە گەرمیان بوون، ٢١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کە ٦ کەس لە هەولێر، ٨ کەس لە سلێمانی، ٦ کەس لە دهۆک، ١ کەس لە گەرمیان بووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی، تا ئێستا ٨٤ هەزار و ١٦٣ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، ٥٢ هەزار و ٤٩٦ تووشبوو چاکبوونەتەوە و تا ئێستاش ٢٩ هەزار و ٩ کەس لە ژێر چارەسەردان و دوو هەزار و ٦٥٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە