تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٩٠٠ كەسی دیكە لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێم رایگەیاند، لە دوێنێوە ٦٠٩٩ پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا ٩٠٠ توشبوی نوێی ڤیرووسەكە دەسنیشانكراون.

ووتیشی، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردودا ٢٤ هاووڵاتی دیكەی تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ٢٧٥ كەسی دیكەش چاكبوونەتەوە. 

وەزارەتی تەندرووستی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردوە، تاكوو ئێستا لە هەرێم ٨٥ هەزار و ٦٣ تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون، لەو ژمارەیەش ٢٦٨٢ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٢ هەزار و ٧٧١ كەسیش چاكبوونەتەوە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە