تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٥٧٣ تووشبووی نوێی لەپارێزگاکانی هەرێم تۆماکراون و ٢٧ كەسی دیكەش دوای تووشبوونیان بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەێندراوێكدا، وەزارەتی تەندرووستی هەرێم رایگەیاند، لە دوێنێوە ٤٨٤١ پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش ٥٧٣ تووشبووی نوێی پەتاكە تۆماركراون.
راشیگەیاند، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢٧ كەسی دیكە بەهۆی توشبونیان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ٣٩٨ كەسیش چاكبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، تاكوو ئێستا لە هەرێمی كوردستان ٨٩ هەزار و ٢٩ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٨١٥ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٤ هەزار و ٨٥٦ هاووڵاتیش چاكبوونەتەوە.
ئەم بابەتە 12006 جار خوێندراوەتەوە