تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٤٠٣ تووشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركراوە و ٢٦ تووشبوو گیانیان سپاردوە.

بەگوێرەی راگەێندراوەكە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٠٥ تووشبوو لە هەولێر، ١٢٤ لە پارێزگای سلێمانی، ١٤٤ لە پارێزگای دهۆك و ٦ حاڵەت لە هەڵەبجە تۆماركراون، لە ئیدارەی گەرمیان ٢٠ تووشبوو لە راپەڕینیش دوو تووشبووی نوێ هەیە.
هاوكات حاڵەتەكانی چاکبوون ٢٠٩ حاڵەتە، ١٢٨ لە هەولێر٢٧ تووشبوو لە سلێمانی دوو لە پارێزگای دهۆك ١١ لە هەڵەبجە و ٤١ لە گەرمیان تۆماركراوە.
كۆی گشتی مردن ٢٦ حاڵەت بووە، حەوت لە هەولێر، ١٢ لە سلێمانی، سێ لە دهۆك، لە هەڵەبجە دوو گەرمیانیش چوار حاڵەت.
كۆی گشتی تووشبوون لە هەرێم لە ئێستادا ٩٥ هەزار و ٦٣٨ حاڵەتە، ٥٩ هەزار و ٢٤١ كەس چاكبوونەتەوە و  سێ هەزار و ١٠٤ تووشبوو گیانیان سپاردوە.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە