تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە .
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه‌٢٨٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ١٦٣ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه و ١٣ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له دوێنێوه سێ هه‌زار و ١٧٤ پشكنینی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، ١٠٩٩ له هه‌ولێر، ٥٤١ له سلێمانی، هه‌زار و ٤٢٠ له دهۆك، ٢٠ له هه‌ڵه‌بجه، ٧٠ له گه‌رمیان، ٢٤ له راپه‌ڕین بوون، ٢٨٧ كه‌سیش تووشی ڤیرووسه‌كه بوون، ٦٤ له هه‌ولێر، ٤٨ له سلێمانی، ١٥٨ له دهۆك، ٧ له هه‌ڵه‌بجه، ٩ له گه‌رمیان و یه‌ك كه‌سیش له راپه‌ڕین بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ١٦٣ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه، ١١٣ له هه‌ولێر، ٩ له سلێمانی، ٢ له دهۆك، ١٢ له هه‌ڵه‌بجه، ٢٧ له گه‌رمیان بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی باسی له‌وه‌كردوه، ١٣ كه‌سیش له دوێنێوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ٣ كه‌س له هه‌ولێر، ٢ كه‌س له سلێمانی، ٥ كه‌س له دهۆك، یه‌ك كه‌س له هه‌ڵه‌بجه، یه‌ك كه‌س له گه‌رمیان و یه‌ك كه‌س له راپه‌ڕین بوون.
ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە