تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه ٢٤٨ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٤٩٧ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه و ١١ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له دوێنێوه سێ هه‌زار و ٩٩٩ پشكنینی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، ١٠٢١ له هه‌ولێر، ٥٩٩ له سلێمانی، دوو هه‌زار و ٢٧١ له دهۆك، ١٢ له هه‌ڵه‌بجه، ٦٦ له گه‌رمیان، ٢٤ له راپه‌ڕین بوون، ٢٤٨ كه‌سیش تووشی ڤیرووسه‌كه بوون، ٥٣ له هه‌ولێر، ٤٧ له سلێمانی، ١٣٠ له دهۆك، سێ له هه‌ڵه‌بجه، ١٤ له گه‌رمیان و یه‌ك كه‌سیش له راپه‌ڕین بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ٤٩٧ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه، ١١٦ له هه‌ولێر، ١٨ له سلێمانی، ٣٣١ له دهۆك، نۆ له هه‌ڵه‌بجه، ٢٣ له گه‌رمیان بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی باسی له‌وه‌كردوه، ١١ كه‌سیش له دوێنێوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، سێ كه‌س له هه‌ولێر، حه‌وت كه‌س له سلێمانی، یه‌ك كه‌س له راپه‌ڕین بوو
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە