تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە ١٩٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە کوردستان تۆمارکراون، لەهەمان ماوەدا ١١١ تووشبوو چاکبوونەتەوە و دوو تووشبووی پەتاکەش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٣٢٢ پشکنینی تایبەت بەکۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو رێژەیەش ١٩٧ تووشبوو تۆمارکراون.
ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا ١١١ تووشبوو چاکبوونەتەوە و دوو تووشبووی پەتاکەش لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە تووشبوویەک لەهەولێر و تووشبوویەکی دیکەشیان لەپارێزگای دهۆک بوە.
تائێستا لەهەرێمی کوردستان ١٠٩١٥١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٥٢١ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە