تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە .
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌دوێنێوه، ٢٣٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران و سێ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له دوێنێوه ٥٢٢٩ پشكنینی نوێی كۆرۆنا كراون، ٢٣٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، ١١٢ له هه‌ولێر، ٤٥ له سلێمانی، ٧٢ له دهۆك، ٨ كه‌سیشیان له گه‌رمیان بوون.
١٧٤ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ١٧٤ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و ڤیرووسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه، سێ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دوو كه‌سیان له هه‌ولێر و كه‌سێكیشیان له دهۆك بوو.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە