تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە .
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە ١٩٨ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و ١٥١ تووشبووش چاکبوونەتەوە و ٣ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندرو وستی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٤٧٠٦ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ١٩٨ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە ٦٣ لە هەولێر، ٣٧ لە سلێمانی، ٩٤ لە هۆک، چوار لە گەرمیان بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات ١٥١ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە ٦١ لە هەولێر، ١٠ لە سلێمانی، ٨٠ لە دهۆک بوون و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کە ٢ کەس لە هەولێر و یەک کەسیش لە دهۆک بوون.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە