تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...   تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە ٣٣٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و ١١١ تووشبووش چاکبوونەتەوە و ٤ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە لە دوێنێوە ٧٠٨٠ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ٣٣٥ تووشبووی نوێ تۆمارکراون، کە ١٥٨ لە هەولێر، ٧٢ لە سلێمانی، ٨٤ لە دهۆک، ١٦ لە گەرمیان و ٥ لە راپەڕین بوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ١١١ تووشبوو چاکبوونەتەوە، کە ٦٣ لە هەولێر،٣ لە سلێمانی، ٤٥ لە دهۆک بوون و چوار تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، کە ٣ کەس لە هەولێر و یەک تووشبووش لە دهۆک بوون.

No photo description available.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە