تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندرووستی و ژینگەی عێراق ھۆشداری لە بەردەوامی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤیرووسی کۆرۆنا دەدات و رایدەگەێنێت ، رەوشی ئێستای عێراق مەترسیدارە.
وەزارەتی تەندرووستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەێندراوی دوایین پێشھاتەکانی تایبەت بە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنای خستوەتەڕوو و تیایدا هاتووە، "رەوشی ئێستای ڤیرووسی کۆرۆنا لە عێراق مەترسیدارە، لەبەرئەوە داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین کە زیاتر پابەندبن بە رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی بەتایبەتیش بەستنی ماسک".
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا، "پابەندبووین بە گرتنەبەری سیاسەتی پەیوەندی و شەفافیەت لەگەڵ رای گشتی و بۆیەش بۆ ھەموو لایەک روونی دەکەینەوە کە بڕیاری ئاسانكردنی قەدەغەی ھاتووچۆ و کردنەوەی چێشتخانە، مۆڵ و قاوەخانەکان پەیوەست نییە بە رەوشی ڤیرووسی کۆرۆنا، بەڵکوو لەبەر ھاوڵاتییانە بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی خۆیان دابین بکەن، بەڵام بە مەرجی جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی".
لە بەشێکی دیکەی راگەێندراوەکەی وەزارەتی تەندرووستی عێراق باسی لهوهشكردوە، "بەردەوامی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤیرووسی کۆرۆنا، جێگەی نیگەرانییە چوونکە لەم رۆژانەی دواییدا ژمارەی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە رۆژێکدا گەیشتوەتە ٥٠٠٠ کەسە".
لە راگەێندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، داوا لە ھێزە ئەمنییەکان و دامەزراوەکانی دەوڵەت کراوە کە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای تەندرووستی و سەلامەتی نیشتمانیی بکەن.
بەپێی دوایین ئاماری وهزارهتی تهندرووستی عێراق، تووشبوون بهكۆرۆنا تا ئێستا گەیشتوەتە ٧٨٥٠٠٠ كهسی تێپهڕاندوە و لەو ژمارەیەش زیاتر له ١٣٩٠٠ كهس گیانیان لە دەستداوە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە