تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە ٦٠١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە کوردستان تۆمارکراون، لەهەمان ماوەدا ٢٢٢ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٥ تووشبووی پەتاکەش گیان یان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٠٦٠ پشکنینی تایبەت بەکۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو رێژەیەش ٦٠١ تووشبوو تۆمارکراون.
ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا ٢٢٢ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٥ تووشبووی پەتاکەش لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەستداوە و کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوە؛ هەولێر ٢ کەس، دهۆک ٢ کەس و لەگەرمیان یش ١ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە