تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه ٧٥٥ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٣٣٣ تووشبووش چاكبوونه‌وه و ١٠ تووشبووش گیانیان لە دەست داوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٩٢٠٠ پشكنینی كۆرۆنا كراون، ٧٥٥ تووشبووی نوێی تۆماركراون، ١٧١ له هه‌ولێر، ٢٢٢ له سلێمانی، ٣٢٢ له دهۆك و ٣١ كه‌س له گه‌رمیان و ٢ كه‌س له راپه‌ڕین بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ٣٣٣ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، كه ٧٧ له هه‌ولێر، ٧٦ له سلێمانی، ١٦٤ له دهۆك، ١٢ كه‌س له گه‌رمیان و كه‌سێك له هه‌ڵه‌بجه، ٣ كه‌سیش له راپه‌ڕین بوون، هه‌روه‌ها ١٠ كه‌سیش گیانیان لە دەست داوە ، كه ٤ كه‌س له هه‌ولێر، ٣ له سلێمانی و ٢ كه‌سی له دهۆك، كه‌سێكیش له گه‌رمیان بوو.
ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە