تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە دوێنێوە ٨٢٣٨ پشکنینی کۆرۆنا کراو، ٨٥٦ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٤٣٢ کەسیش چاکبونەتەوە و ١٢ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە ٨٢٣٨ پشکنینی کۆرۆنا کراون، کە ٨٥٦ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە ١٢١ لە هەولێر، ٢٠٨ لە سلێمانی، ٤٥٦ لە دهۆک، ٣ لە هەڵەبجە و ٧٠ لە گەرمیان بوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ٤٣٢ تووشبوو چاکبوونەتەوە، کە ٩٥ لە هەولێر، ٨١ لە سلێمانی، ٢٥٤ لە دهۆک، ٢ لە هەڵەبجە بوون، ١٢ کەسیش گیانیان لە دەستداوە ، کە ٢ لە هەولێر، ٣ لە سلێمانی، ٧ لە دهۆک بوون.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە