تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...     تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٩٣٦ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ٥١٣ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، ٨٧١ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ١٢ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە،  ٥٩٣٦ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ١٧٩٨ پشکنین لە هەولێر ٣١٠ لە سلێمانی، ٣٢٧٠ لە دهۆک، ٢٤٦ لە هەڵەبجە، ٣١٢ لە گەرمیان، ٥١٣ تووشبووش تۆمارکراون، ٦٠ لە هەولێر، ٤٣ لە سلێمانی، ٣٦٨ لە دهۆک، ١٠ لە هەڵەبجە، ٣٢ لە گەرمیان بوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ٨٧١ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە ٨٢ لە هەولێر، ٣٠٥ لە سلێمانی، ١٠ لە هەڵەبجە، ٦٣ لە گەرمیان، ١٣ لە راپەڕین بوون، ١٢ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە ، کە یەک کەس لە هەولێر، ٤ کەس لە سلێمانی، ٦ کەس لە دهۆک و یەک کەسیش لە راپەڕین بوون.No photo description available.

 


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە