تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە ٦٨٧٢ پشکنینی کۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان کراون، ٣٦٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٩٦٩ تووشبووش تۆمارکراون و ١١ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە ٦٨٧٢ پشکنینی کۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان کراون، ١٨٥٥ لە هەولێر، ٥٤٧ لە سلێمانی، ٤١٥٧ لە دهۆک، ٣٠٠ هەڵەبجە، ١٣ لە گەرمیان بوون، ٣٦٩ تووشبووی نوێ تۆمارکراون، ٣٨ لە هەولێر، ٤٥ لە سلێمانی، ٢٧٧ لە دهۆک، و ٩ لە هەڵەبجە بوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ٩٢٦ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، ١١٥ لە هەولێر، ٣٧٠ لە سلێمانی، ٣٨٥ لە دهۆک، ١٠ لە هەڵەبجە، ٣٩ لە گەرمیان و ٧ کەسیش لە راپەڕین بوون، ١١ کەسیش گیانیان لە دەستداوە، ٤ کەس لە هەولێر، ٦ کەس لە دهۆک و یەک کەس لە گەرمیان بوون.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە