تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه ٧٣٦٥ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٦٩٣ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٩٣١ تووشبووش چاكبونه‌وه ١٧ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە كه له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا كه‌مترین رێژه‌ی مردنه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٧٣٦٥ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٦٩٣ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، كه ١٨١ له هه‌ولێر، ٣٥٧ له سلێمانی، ١٠٥ له دهۆك و ٤٣ له گه‌رمیان، ٨ له هه‌ڵه‌بجه بوون.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ٩٣١ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ١٧ كه‌سیش گیانیان لە دەستداوە ، كه ٥ كه‌سیان له سلێمانی، ٨ له دهۆك، ٢ كه‌سیان له‌گه‌رمیان، ٢ كه‌سیشیان له هه‌ولێر بوون.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە