تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...     تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤١٥٦ پشکنینی کۆرۆنا کراون و ٢٨١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و ١٠٨٨ تووشبووش چاکبوونەتەوە و ١١ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە،  لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤١٥٦ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ١٣٩٣ لە هەولێر، ٤٩٨ لە سلێمانی، ٢٢٦٤ لە دهۆک بوون، ٢٨١ تووشبووش تۆمارکراون، ١٨ لە هەولێر، ٥٣ لە سلێمانی، ٢١٠ لە دهۆک بوون.

وەزارەتی تەندرووستی باسی لەوەشکردوە، ١٠٨٨ تووشبوو چاکبوونەتەوە و کۆرۆنایان پەڕاندووە، کە ٢٥٠ لە هەولێر، ٣٩٠ لە سلێمانی، ٣٩٤ لە دهۆک، ٥ لە هەڵەبجە، ٤٣ لە گەرمیان و ٦ کەسیش لە راپەڕین بوون.

لەبارەی ژمارەی گیانیان لە دەستدراوانی کۆرۆنا لە دوێنێوە، وەزارەتی تەندرووستی دەڵێت، ١١ کەس بەهۆی ڤیرووسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە ، ٣ کەس لە هەولێر، ٢ کەس لە سلێمانی و شەش کەسیش لە راپەڕین بوون.

No photo description available.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە