تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه ٨٢٦٦ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٦٣٦ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ١٠٤٦ تووشبووش چاكبوونه‌وه، ٦ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردودا ٨٢٦٦ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٦٣٦ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، كه ١٢٣ له هه‌ولێر، ٢٣٥ له سلێمانی، ١٩٨ له دهۆك و ٥٨ له گه‌رمیان، ٢٢ كه‌سیشیان له هه‌ڵه‌بجه بوون.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ١٠٤٦ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ٦ كه‌سیش گیانیان لە دەستداوە. كه٢ كه‌سیان له هه‌ولێر، ٢ له سلێمانی،٢ كه‌سیان له دهۆك بوون.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە