تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە ٥٧٤٨ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ٢٦٠ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٧٧٣ کەسیش چاکبوونەتەوە و ٤ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا  ٥٧٤٨ پشکنینی کۆرۆنا کراون، کە ١٤٤٦ لە هەولێر، ١٠٠٣ لە سلێمانی، ٢٠٠ لە هەڵەبجە بوون، ٢٦٠ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، ٢١ لە هەولێر، ٤٢ لە سلێمانی ، ١٨٧ لە دهۆک، ١٠ لە هەڵەبجە بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ٧٧٣ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، ٢٤٤ لە هەولێر، ٢٠٨ لە سلێمانی، ٢٧٧ لە دهۆک، ١٤ لە هەڵەبجە، ٢٧ لە گەرمیان و سێ کەس لە راپەڕین بوون، هاوکات چوار کەسیش گیانیان لە دەستداوە ، کە یەک کەس لە هەولێر، دوو کەس لە سلێمانی و یەک کەسیش لە گەرمیان بوون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان ١٦٤٧١١ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، ١٤٩٠٦٢ تووشبوویان چاکبوونەتەوە و تا ئێستاش ١١٤٣٨ تووشبوویان لە ژێر چارەسەردان و ٤٢١١ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.

No photo description available.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە