تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد .... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه ٩٣١٩ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٦٥١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٨٦٠ تووشبووش چاكبوونه‌وه، ٩ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە .
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٩٣١٩ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٦٥١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، كه ٢٦٨ له هه‌ولێر، ٢٥٣ له سلێمانی، ٢١٤ له دهۆك و ١١ له هه‌ڵه‌بجه، ٨٩ له گه‌رمیان بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ٨٦٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها٩كه‌سیش گیانیان لە دەستداوە ،٢ له سلێمانی، ٢ كه‌سیان له هه‌ولێر، ٤ كه‌سیشیان له دهۆك و كه‌سێكیشیان له گه‌رمیان بوو.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە