تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە .
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه ٩٣١١ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٦٥٥ توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٨٥٥ تووشبووش چاكبوونه‌وه، ١٠ تووشبووش مردون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٩٣١١ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٦٥٥ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، كه ١٠٥ له هه‌ولێر،٢٧٧ له سلێمانی، ٢١٥ له دهۆك و ١٣ كه‌سیان له راپه‌ڕین، ٤ له هه‌ڵه‌بجه، ٤١ له گه‌رمیان بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ٨٥٥ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ١٠ كه‌سیش گیانیان لە دەستداوە ، ٤ له هه‌ولێر، ٢ كه‌سیان له سلێمانی، ٢ كه‌سیشیان له دهۆك بوون.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە