تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە ٥٥٥٣ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ١٩٨ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، ١١٠٤ تووشبووش چاکبوونەتەوە و پێنج تووشبووش گیانیان لدەستداوە
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٥٥٣ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ١٥٩٨ لە هەولێر، ١٠٢١ لە سلێمانی، ٢٩٣٤ لە دهۆک بون، ١٩٨ تووشبووی نوێش تۆمارکراون، ١٦ لە هەولێر، ٣٢ لە سلێمانی، ١٥٠ لە هەڵەبجە بوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ١١٠٤ تووشبووش چاکبوونەتەوە، ٢٠٥ لە هەولێر، ١١٢ لە سلێمانی، ٧٤٥ لە دهۆک، ١٠ لە هەڵەبجە، ٢٣ لە گەرمیان و ٩ کەسیش لە راپەڕین بوون، پێنج تووشبووش گیانیان لەدەستداوە ، ٣ کەس لە هەولێر، یەک کەس لە دهۆک و یەک کەسیش گەرمیان.

No photo description available.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە