تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد       ...     تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە ١٠٦٠٥ پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش ٦٤٠ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ٦ تووشبووی پەتاکەش مردون.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٤٠ تووشبووی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنووری پارێزگای سلێمانی بوون.

ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا ٦٥٠ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٦ تووشبووی پەتاکەش مردون کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوون هەولێر ٢ کەس، سلێمانی ٢ کەس و لە دهۆکیش ٢ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە.

No photo description available.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە