تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە ٦ هەزار و ١٩١ پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش ٢٦٨ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و چوار تووشبووی پەتاکەش گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٦٨ تووشبووی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنووری پارێزگای دهۆک بوون، بەوەش کۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتە ١٧٢ هەزار و ٧٥١ حاڵەت . هاوکات، بەپێی ئامارەکە، لەدوێنێوە چوار کەس گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی گیانیان بەختکردووان بۆ چوار هەزار و ٢١٢ حاڵەت بەرزبوەوە.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە