تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە .
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه حەوت هەزار و ٣٧٣ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٤٤٠ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٧٧١ تووشبووش چاكبوونه‌وه، ٧ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٤٤٠ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، كه ٦٨ له هه‌ولێر، ١٦٦ له سلێمانی، ١٨٠ له دهۆك و شەش كه‌س له هه‌ڵه‌بجه، پێنج لەگەرمیان و پێنجی دیکەش لەراپەڕین بون.
هاوکات، بەگوێرەی ئەو ئامارانە، لەدوێنێوە ٥ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان گیانیان لە دەستداوە کە ٤ یان لەهەولێر بوە و ئەوی دیکەشیان لەگەرمیان بووە. بەوەش کۆی ژمارەی گیانیان لە دەستدراوان لەهەرێم بۆ ٤ هەزار و ٣٣١ بەرزبوەوە.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە