تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه ١٠٥٢٨ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٦١٣ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٦١٢ تووشبووش چاكبوونه‌وه، ١١ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٠٥٢٨ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٦١٣ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، كه ١٠٧ له هه‌ولێر، ٢٥٠ له سلێمانی، ٢٣٣ له دهۆك و ٦ كه‌سیان له راپه‌ڕین، ٤٤ له گه‌رمیان و ٣ كه‌سیشیان له هه‌ڵه‌بجه بوون.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ٦١٢ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ١١ كه‌سیش گیانیان لە دەستداوە، ٥ كه‌سیان له سلێمانی، ٤ كه‌س له دهۆك و دو كه‌سیشیان له گه‌رمیان بوو.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە