تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه ٧٣٦١ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٤٦٦ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٤٩٩ تووشبووش چاكبوونه‌وه، ٨ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٧٣٦١ پشكنینی كۆرۆنا كراون، ٤٦٦ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، كه ١١٢ له هه‌ولێر، ١٨٥ له سلێمانی، ١٤٩ له دهۆك و ٢ كه‌س له هه‌ڵه‌بجه، ١٨ كه‌سیشیان له گه‌رمیان بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ٤٦٦ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ٨ كه‌سیش گیانیان لە دەستداوە ، كه ٥ كه‌سیان له سلێمانی، ٢ كه‌سیان له هه‌ولێر، كه‌سێكیشیان له پارێزگای دهۆك بوو.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە