تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه ٧٧٩٤ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٦٢٢ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٥٢٤ تووشبووش چاكبوونه‌وه، ٧ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٧٧٩٤ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٦٢٢ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، كه١٢٠ له هه‌ولێر، ٢٣٦ له سلێمانی، ٢٣٣ له دهۆك، ٧ له هه‌ڵه‌بجه، ٢٦ له گه‌رمیان بوون.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ٥٢٤ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ٧ كه‌سیش گیانیان لە دەستداوە، ٢ كه‌سیان له هه‌ولێر، ٣ كه‌سیان له سلێمانی و كه‌سێكیشیان له دهۆك بوو‌و.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە