تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه ٧٨٧٨ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٥٩٩ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٤٨٠ تووشبووش چاكبوونه‌وه، ٦ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٧٨٧٨ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٥٩٩ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، كه ١٣٢ له هه‌ولێر، ٢٠٦ له سلێمانی، ٢١٣ له دهۆك، ٤٦ له گه‌رمیان و توشبویهكیشیان له ڕاپه‌ڕین بوو.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ٤٨٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ٦ كه‌سیش گیانیان لە دەستداوە، كه‌سێكیان له هه‌ولێر، ٣ كه‌س له سلێمانی و كه‌سێك له دهۆك، كه‌سێكیشیان له‌گه‌رمیان بوو.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە