تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه ١١.٥٤٢ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ١٩٢٥ توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ١٤٢١ تووشبوو چاكبوونه‌وه، ١٦ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١١.٥٤٢ پشكنینی كۆرۆنا پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ١٩٢٥ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ١٤٢١ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ١٦ كه‌سیش گیانیان لە دەستداوە ، ٧ كه‌سیان له هه‌ولێر، ٤ كه‌سیان له سلێمانی، ٤ كه‌س له دهۆك و كه‌سێكیشیان له گه‌رمیان بوو.
به‌گوێره‌ی ئاماری دوێنێ چوارشه‌ممه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆی ١١.٦٦٠ پشكنینی كۆرۆنا، ١٦٣٢ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران و ١٢٠٤ تووشبوو چاكبوونه‌وه، ١٤ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە