تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە نۆ هەزار و ٧٢٦ پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش ٨٢٧ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ٢٠ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٨٢٧ تووشبووی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنووری پارێزگای سلێمانی بوون.
ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا دوو هەزار و ١٠ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ١٩ توشبوی پەتاکەش مردون کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوون هەولێر ١٢ کەس، لەسلێمانی ٣ کەس، هەڵەبجە ١ کەس و لە دهۆکیش ٣ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە