تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد       ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە ١٤ هەزار و حەوت پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٢٦٢ تووشبووی نوێ تۆمارکراون، ٢٠ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا د٢و هەزار و ٢٦٢  تووشبووی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی بون.
بەبەراورد بە ئاماری دوێنێ زیاتر لەهەزار حاڵەتی تووشبوون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا هەزار و ٩٢٣ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٢٠ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لە دەستداوە کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوون هەولێر ٨ کەس، لەسلێمانی ٤ کەس، هەڵەبجە ٢ کەس و لە دهۆکیش ٦ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە