تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...   تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە ١٢ هەزار و ٥ سەد و ٦٠ پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش دو هەزار و ١٨٩  تووشبووی نوێ تۆمارکراون، ٢٠ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دو هەزار و١٨٩ تووشبووی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنووری پارێزگای سلێمانی بوون بەوەش کۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتە ٢٧١ هەزار و ٢٧٣ حاڵەت.
ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا هەزار و ٩٩٥ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٢٠ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لە دەستداوە کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوون هەولێر ٧ کەس، لەسلێمانی  ٦ کەس،  لە دهۆکیش ٧ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە ، بەوەش کۆی ژمارەی گیان لەدەستدراوان گەیشتە پێنج هەزار و ٩٨ حاڵەت.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە