تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه ١٣.٤٥٨ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٢٠٢٤ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٢٣٣٩ تووشبوو چاكبوونه‌وه، ٢٠ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٣.٤٥٨ پشكنینی كۆرۆنا پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٢٠٢٤ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تووشبوو تۆماركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ٢٣٣٩ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ٢٠ كه‌سیش گیانیان لەدەستداوە ، ٧ كه‌سیان له هه‌ولێر، ٥ كه‌سیان له سلێمانی، ٦ كه‌س له دهۆك و كه‌سێكیشیان له‌گه‌رمیان بو.
به‌گوێره‌ی ئاماری دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان، ٩.٤٦٣ پشكنینی كۆرۆنا، ٧٢٢ توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركران و ٢٠٤٤ تووشبوو چاكبوونه‌وه، ٣٣ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە