تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه ١٢.٩٧٦ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ١٩٢١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٢٤٤٠ تووشبوو چاكبوونه‌وه، ٢١ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكووومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردودا ١٢.٩٧٦ پشكنینی كۆرۆنا پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ١٩٢١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تووشبوو تۆماركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ٢٤٤٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ٢١ كه‌سیش گیانیان لە دەستداوە ، ٧ كه‌سیان له هه‌ولێر، ٦ كه‌سیان له سلێمانی، ٦ كه‌س له دهۆك و ٢ كه‌سیشیان له هه‌ڵه‌بجه بوون.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە