تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه ٦.٦٨٧ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٤٤٢ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٢١٢٨ تووشبوو چاكبوونه‌وه، ١٢ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٦.٦٨٧ پشكنینی كۆرۆنا پشكنینی كۆرۆنا كراون، ٤٤٢ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تووشبوو تۆماركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ٢١٢٨ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ١٢ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە ، ٣ كه‌سیان له هه‌ولێر، ٤ كه‌سیان له سلێمانی، ٤ كه‌س له دهۆك و كه‌سێكیشیان له هه‌ڵه‌بجه بو.
به‌گوێره‌ی ئاماری دوێنێ هه‌ینی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان، ١١٨٧٧ پشكنینی كۆرۆنا، له‌نێویاندا ١٤٠٦ تۆماركران، ٢١٥٥ تووشبوو چاكبوونه‌وه، ٢٢ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە