تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە ٦٥٧٩ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ٦٠٦ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ٢٠ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە ٦٥٧٩ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ٢٤٤٧ لە هەولێر، ٣٥٢٨ لە سلێمانی، ٢٣٣ کەس لە راپەڕین بوون، ٦٠٦ توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، ١٠٦ لە هەولێر، ٥٣ لە سلێمانی، ٤٢٣ لە دهۆک و ٢٤ لە راپەڕین بوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ١٤٦١ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، ٨٢٠ لە هەولێر، ٢٢٣ لە سلێمانی، ٣٢٥ لە دهۆک، ٣٤ لە هەڵەبجە، ٣١ لە گەرمیان و ٢٨ کەس لە راپەڕین بوون.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندرووستی، لە دوێنێوە ٢٠ کەس گیانیان لە دەستداوە، ١٢ کەسیان لە هەولێر، دوو کەسیان لە سلێمانی، سێ کەسیان لە دهۆک و یەک کەسیان لە هەڵەبجە و دوو کەسی دیکەشیان لە گەرمیان بوون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، ٣٠٩٣٣٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ٨٩١٩٤ لە هەولێر، ١٠٤٩٢٧ لە سلێمانی، ١٠٩٤٦٤ لە دهۆک و ٥٧٥١ کەس لە هەڵەبجە بون، ٣٠٣٣٢ کەس لە ژێر چارەسەردان و ٥٥٨٠ کەس گیانیان لە دەستداوە.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە