تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە ٨٧٦٦ پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو ژمارەیەش ١٢٣٥ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ١٦ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٢٣٥ توشبوی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنووری پارێزگای سلێمانی بوون.

ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا ١٤٨٧ تووشبوو چاکبوونەتەوە و  ١٦ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لە دەستداوە کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوون گەرمیان ٣ کەس،  هەولێر ٦ کەس، سلێمانی ٤ کەس و لە دهۆکیش ٣ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە